نوێترین

recent

14/10/2015

پارتی مەرج بۆ گەڕانەوەی گۆڕان بۆ حكومەت دادەنێت

پاش تێكچوونی پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی و رێگری كردن لەسەرۆكی پەرلەمان لەوەی بچێتە هەولێر و راگرتنی وەزیرەكانی گۆڕان، پارتی چەند مەرجێكی داناوە بۆ گۆڕان ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە نێو حكومەت.

بەرپرسانی گۆڕان لە پێگەی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئاشكرایان كردووە: پارتی بە یەكێتی راگەیاندووە كە گۆڕان دەتوانن بە دوو مەرج بگەڕێنەوە ناو حكومەت.

مەرجەكانیش بریتی بوون لەوەی:

یەكەم، گۆڕان دەبێت بێدەنگ بێت لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و قەیرانەكانی ناوخۆ.

دووەم، نابێت یوسف محەممەد سەرۆكی پەرلەمان بێت، یان دەبێت بگۆڕدرێت، وەیا دەبێت گۆڕان لە بەرامبەر پێدانی پۆستێكی دیكە دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەگرێت.

تا ئێستاش بزوتنەوەی گۆڕان بە شێوەی رەسمی هیچ لێدوانێكیان نەداوە سەبارەت بەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو حكومەت یان نا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085