
ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، "ئەوەی دژایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بكات، دەبێت لەناچارییدا ببێت بە جاشی دراوسێ".
عەتا سەراوی ئهندامی سهركردایهتی یهكێـتی راگەیاند،" ئەوە رون و ئاشكرایە كە ئەوانەی دژایەتی یەكێتی دەكەن چۆن و بە چ شێوەیەك یەكێتی دەناسن كە چۆن وەڵام دەداتەوە، چونكە هەركەسێك و لایەنێك دژایەتی یەكێتی بكات، دەبێت ببێت بە جاشی دراوسێ، چونكە ئێمەین وڵات دەپارێزین".
سەراوی ئاماژەی بەوەشكرد، "با ئەوانە دەمیان دابخەن و ئاسنی سارد نەكوتن، هەر كەسێك و هەر لایەنێك قسە بەرامبەر بە یەكێتی بكات، ئەوا سەری لە شاخی پیرەمەگروون دەدات".
ئەم لێدوانەی عەتا سەراوی دوای ئەوە دێت كە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، عادل موراد سەرئێشەیە بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بزاڤی ئازادی خوازی خەڵكی كوردستان.