نوێترین

recent

14/10/2015

نەوشیروان مستەفا لەسەر دۆخی گۆڕان هاتەدەنگ

بەرپرسی میدیایی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی تەلەفونەوە دڵنیاییداوە ،كە بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەو پەری باشیدایە باشتریش دەبێت ، دەشڵێت:" ڕایگەیاندووە لەپاش تەواو بوونی هەندێك ئیشی كۆمەڵایەتی وخێزانی كەماویەتی لەدەرەوە دەگەڕێتەوە هەرێم".

عەبدوڕزاق شەریف ؛بەرپرسی میدیایی گۆڕان وئەندامی جڤاتی نیشتمانی؛ ڕایگەیاند:" لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  پێی ڕاگەیاندون بارودۆخی گۆڕان لە ئەو پەری باشیدایە و بەرەو باشتریش دەڕوات".

وتیشی :"هەرچەندە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان  دوو مانگ جارێك دەكرێت، بەڵام لە هەندێك كاتدا دەكرێت مانگی جارێك ئەنجام بدرێت بۆیە بڕیارە سبەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆدەبێتەوە‌ لەبارەی ڕوداوەكانی ئەو چەند رۆژەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكرێت بریاری تێدا دەدرێت".

لە بارەی گەڕانەوەی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەروەی هەرێم ڕایگەیاند، لە پەیوەندیە تەلەفونیەكەیدا نەوشیروان مستەفا سڵاو ڕێزی گەیاندە سەرجەم كارمەندانی knn , كارمەندانی میدیایی گۆڕان  و دەستخۆشی لێكردن و لەبارەی هاتنەوەی ووتی ، هەندێك ئیشوكاری كۆمەڵایەتی ماوە ئنجامی بدات لەپاش ئەوە دەگەڕێتەوە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085