
ئەندامی لیژنەی داراییو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دلشاد شەعبان لەبارەی دابین كردنی موچە بۆ فەرمانبەران رایگهیاند "با نەوشیروان مستەفا گردەكەی خۆی بفرۆشێت كە نزیكی 100 ملیۆن دۆلار دەكات نهک موچهی سێ مانگ، بهڵکو دە مانگی مامۆستایانو فەرمانبەرانی پێدابین دەكرێت".
ههروهها وتیشی "یان هەر بەو پارەیەش دەتوانێت بەردەوامی بەپلانەكەی بدات بۆ ئاژاوەگێریو هێرش كردنە سەر بارەگاكانی پارتی، هەر بۆیە نەوشیروان مستەفا بەرپرسیاری یەكەمە لەدواكەوتنی موچە بەوەی ئەو لێدوانە چەواشەكاریانەی پەرلەمانتارەكانی داویانەو دەڵێـن لەحكومەت پارە هەیەو ئەو نەوتەی رەوانە دەكرێت دەتوانرێت تەواوی پێداویستیەكان دابین بكات كەلەبنەرەتدا ئەسلو ئەساسی نیە، لەبەرئەوەی وەزیری دارایی كەلەسەر پشكی گۆڕان هاتوەتە پەرلەمان هەموی رونكردەوەتەوە كەچۆنەو چەند دەفرۆشرێت،بەڵام ئەوانە هەر بەردەوامن لەچەواشە كردنی خەڵك".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد كەوا چەند پەرلەمانتارێكی ئەو چوار حزبە دەیانەوێت كودەتا بەسەر دەسەڵاتو پارتیدا دابگرن ئەگەر ئازان با ئەوان بچن موچەی فەرمانبەران دابین بكەن ،ئێمە لەلایەن خۆمانەوە هەزار جار رونكردنەوەمان داوە چەند نەوت دەفرۆشرێتو داهاتەكەی چەند چۆن موچە دابین دەكرێت ،وتیشی "حكومەت وەڵامی گێرەشێوانی نەوشیروان مستەفا ناداتەوە كەخۆی لەوڵاتانی دەرەوە رۆژانە بەچەندین دەفتەر دۆلار خەرج دەكات لەگەڵ كورەكانی لێرەش كوری خەڵك بەكوشتن دەدات ".