
ئاسۆ مه‌حمود، باژێڕوانی سلێمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت "پارتی له‌ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردودا، هیچ به‌ره‌وپێشچونێكی ئه‌قڵانی له خۆیدا نه‌كردوه و هه‌میشه به نه‌فه‌سی شه‌ڕی ناوخۆ كارده‌كات. "
هه‌ر له‌و لێدوانیه‌دا باژێڕوانی سلێمانی گۆڕان به‌که‌ناڵی فه‌رمی حزبه‌که‌ی راگه‌یاندوه "پارتی به‌و ڕه‌فتارانه‌ی، هه‌رێمی توشی عه‌یبه كردوه و زیانه‌كه‌شی بۆ هاوڵاتییان ده‌بێت‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ی پارتی ده‌یكات، بۆ كورسیی سه‌رۆكه، چونكه پارتی پێیوایه، ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه له كوردستان جێگه‌ی نه‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به داخوازیی هاوڵاتییانیش، د.ئاسۆ مه‌حمود ده‌ڵێت "گۆڕان نه‌چوه‌ته ژێر باری درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌كانی نه‌شكاندوه".
باژێڕوانی سلێمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ده‌یان به‌ڵگه‌یان لایه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا، كادری پاراستنی پارتی هانی خه‌ڵكیان داوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی خۆیان تاوه‌كو پلانه پێشوه‌خته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ئه‌ویش په‌رتكردنی چوارلایه‌نه‌كه و له بیربردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه.