ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئەندامی وەفدی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامی لەکۆبوونەوە ٥ قۆڵییەکان ئاشكرایكرد: لەپرسی سەرۆکایەتی ھەرێمدا، چوار لایەنەکەدا دوو پاکێجیان پێشکەشی پارتی کرد کە ئەو دوو پاکێجە قابیلی دەستکاریکردنی نەبوو.
وتیشی:"پارتی ھیچکام لەو پاکێجانەی وەک خۆی قبوڵ نەبوو، لەکاتێکدا شازشمان لەپرۆژەکەشماندا کردبوو".
لەبارەی ئەوەی دەوترێت لەکۆبوونەوەی پێنج قۆڵیدا، لایەنەکان بەوە ڕازیبوون سەرۆکی ھەرێم دوو ساڵی دیکەش لەپۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠١٧ مافی ئەوەی نەبێت کە خۆی کاندید بکات.
لەوبارەیەوە، ئەبوبەکر ھەڵەندنی وتی:"ئەگەر پارتی بەیەکێک لەو دوو پاکێجەی پێشکەشمان کردبوو رازی بووایە، ئەوکاتەی مەسەلەی مانەوەی مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی دیکە، قابیلی گفتوگۆکردن بوو، بەڵام پارتی بەوەش رازی نەبوو، خوێندنەوەی ئێمەش بۆ قسەکانی وەفدی پارتی ئەوە بوو کە پارتی سەرۆکێکی ھەتا ھەتایی دەوێت".

لەنۆیەمین کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیدا، لایەنەکان نەگەیشتن بەھیچ ئەنجامێک و کۆبوونەوەکان بۆ کاتێکی نادیار ھەڵپەسێردران، لەئێستاداش بارودۆخەکە بەئاقارێکی دیکەدا رۆیشتووەو مەترسی لەسەر ھەڵوەشانەوەی حکومەت و پەرلەمان ھەیە.