Home
ئابووری
حكومه‌تی هه‌رێم: موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كه‌ین
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموز به‌رده‌وامده‌بێت، جگه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای تریش موچه‌یان پێده‌درێت.
(سه‌فین دزه‌یی) وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بهNNA ڕاگه‌یاندوە، به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاره سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شبكرێت.
سه‌باره‌ت به‌به‌رده‌وامبوونی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران، دزه‌یی وتیشی:"دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت‌و له‌هه‌فته‌ی داهاتودا چه‌ند داموده‌زگایه‌كی تر موچه وه‌رده‌گرن".
تا ئێستا هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی‌و هێزی پۆلیسی ئاماده، موچه‌ی مانگی ته‌مموزیان وه‌رگرتوه‌و به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان ماون كه موچه‌ی ئه‌و مانگه وه‌ربگرن.