نوێترین

recent

13/10/2015

پارتی دڵنیایی دەداتە موچەخۆران

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی هەرێم شوێنی وەزیری دارایی پڕدەكاتەوەو دابەشكردنی موچەش بەردەوام دەبێت.

شیرین حوسنی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، لە پشكی فراكسیۆنی پارتی، رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە وەزیری دارایی هەرێم لە كارەكەی ئیزن دراوە و ئەمەش كاریگەری نابێت لەسەر دابەشكردنی موچە‌و رایكردنی ئیش‌و كاری هاوڵاتیان، چونكە سەرۆك وەزیرانی هەرێم كەسێك لە شوێنی وەزیری دارایی كە لە پشكی گۆڕان بوو دادەنێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:"هەركاتێك پارە بگاتە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت‌و دابەشكردنی موچە راناوەستێت".

لەبارەی شوێنگرتنەوەی وەزیرەكانی دیكە شیرین حوسنی وتی:"ئەو وەزیرانەی بریكاریان هەیە بریكارەكان شوێنی وەزیرەكانی گۆڕان پڕدەكەنەوە و ئەوانەی دیكە كەسی دیكە لە شوێنیان دادەنرێت".

رۆژی 11/10/2015 پاش تەواو بوونی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی جەعفەر ئیمنیكی وتەبێژی پارتی و جێگری سەرۆكی پەرلەمان‌و كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان‌و وەزیرەكانی گۆڕان ئاگاداركرانەوە كە ناتوانن لە پەرلەمان‌و وەزارەتەكانیان دەوام بكەن‌و بگەڕێنەوە شاری سلێمانی، هەردوێنێش یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانی دیكە لە بازگەی پردێ‌ رێگەیان پێنەدرا بچنەوە شاری هەولێر بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085