نوێترین

recent

13/10/2015

پارتی : جارێكی تر یوسف محمد لەسەر كورسی سەرۆكی پارلەمان دانانیشێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات: بڕوامان وایە سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن ڕێکخەری گشتی گۆڕانەوە فەرمان وەردەگرێت، بۆیە کاتی گۆڕینی هاتووە و ناتوانێت جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.


“عەلی حسێن”،ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئەوەی هەبووە لە کوردستان بەشێکی قەیران بووە، پەیوەست بوو بە دۆخی سیاسی کە بودجەی هەرێمی کوردستان بڕابوو لە بەغدا و بەشێکی پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە کە ڕووی کردە هەرێمی کوردستان، بەشێکیش پەیوەست بوو بەدابەزنی نرخی نەوت لە جیهاندا، بەڵام ڕاکردنی هەندێک لایەن لەبەر پرسیارەتی ئەم قەیرانەی قوڵتر کردەوە، نەک قوڵتریشی کردەوە هەستا بە تاوانبارکرنی لایەنێکی سیاسی بەشێوەیەکی نابەرپرسانە، ئەوەش بووەهۆی ئەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە کوردستان تێکبچێت، بەتایبەتی لە سلێمانی و بڕوامان وایە هەموو لایە سیاسییەکان و تاکی کورد لە کوردستان گەیشتبنە ئەو ڕاستییەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەکان بکەنەوە”.


گوتیشی: “لەبەر ژەوەندی هەموو لایەکدایە ڕەچاوی بەرژەوەندی گشتی و ئەو قۆناغە بکەین، پێشبینی دەکەم بگەڕیینەوە بۆ واقیع، واقیع ئەوەیە کە بەدانیشت و تێگەیشتن دەست لەسەر کەموو کورتییەکان دابنێین، گوتی: “پەرلەمانی کوردستان لە ١٩٩٢ تائێستاش ئەو کاتەش شەڕی ناوخۆ بوو پارتی و یەکێتی ئەو ئیرادەیان هەبوو لەناو دەواجینەکانی دەوروبەری هەولێر کۆببنەوە، بەڵام شەرعیەتی پەرلەمان لەدەست نەدرێت، بۆیە ئەو کەسانەی ئەزمونیان هەبوو لە کاری پەرلەمانی کەسایەتی سیاسی و نیشتیمان پەروە و شۆڕشگێر بوون، بەڵام ئەم خولەی پەرلەمان کاک “یوسف محەممەد”سەرۆکایەتی دەکات، هەم تەمەنی و هەم کەم ئەزموونی لە ئیدار و سیاسیەت وای کرد ئیرادەی لەدەست خۆی نەبێت، چونکە ئەگەر کەسێک بوایە ئیرادەی خۆی لەدەست بوایە هەستی بەبەرپرسیارەتی بکردبایە، دەیزانی پێکهاتەی پەرلەمان و حکوومەت لەسەر پێکهاتەی تەوافوقی سیاسی بووە، دەبوایە سەرۆکی پەرلەمان نەبوایەتە بەشێک لە و پیلان و بەرنامەیەیی لە ٢٣ی حوزەیران کرا. لەلایەکی دیکە سەلماندی ڕۆڵی لەو ترازانە هەیە،لە ١٩ ئاب پێنج لایەن بە گۆرانیشەوە، ڕازی بوون دانیشتنی پەرلەمان دوابخرێت بەئامادە بوونی ئەمەریکا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، “یوسف محەممەد”بەیەک تەلەفۆن کۆبوونەوەکەی دوانەخست کە نەشی توانی نیساب تەواو بکات، وای کرد ئەو گرژیەی سلێمانی دروست ببێت، بەبەرنامە هەوڵیان دا پشێوی دروست بکەن، بۆیە بەخوێندنەوەی زۆرێک لە نوخەبەی رۆشنبیر ی و سیاسی، “یوسف محەممەد” لە ئاستی ئەو بەرپرسیارەتییە نەبووە، بۆیەئەگەر پەرلەمان ئەکتیف ببێتەوە رێز لەو دامەزراوەیە بگیرێت، دەبێت سەرۆکێکی پەرلەمانی بەئەزموون و کەسێک بێت بەبەرپرسیار بێت بەرانبە بەو قۆناغە”.


عەلی حسێن، ئەوەشی خستەروو: یوسف محەممەد، هۆکار بووە بۆ ئەو گرژیە و ئاستەمە جارێکی دیکە بگەرێتەوە بۆ ئەو پۆستە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085