نوێترین

recent

18/08/2015

شێوازی نوێ ی دوو ئیدارەیی

41

ئەوەی دوێنێ ڕوویدا گۆڕانی دوو ئیدارەیە لە شێوەی جوگرافیاوە بۆ دەسەڵات. چی بوو و چی ڕوودەدات..ئەنجوومەنی شورا بریاری درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بۆ دوو ساڵی تر دا و هەندێ لایەن و حیزبیش بە شەرعی لەقەلەمیان داوە و زۆرینەش و پەرلەمانیش بە ناشەرعی و نا یاسایی لە قەلەمی دا. بەیانیش دانشتنی پەرلەمانە بۆ هەمان مەبەست هەموار کردنەوەی دەستور و یاسای سەرۆکایەتی و بە بێ شک بریارەکەش بە پێچەوانەی بریاری ئەنجوومەنی شوڕا دەبێ. دواتر هەموو حیزبەکان بریاری پەرلەمان بە شەرعی دەزانن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بریاری شورا دەکاتە بنەمای مانەوەی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و حیزبەکان هەموو دەسەڵاتەکان بە پێ ی یاسا ئەیگەرێنەوە بۆ خاوەن دەسەڵاتەکان و پارتی و سەرۆکی هەرێمیش وەک جاران پەیرەوی دەسەڵات دەکەن..واتە دوو ئیدارەیی لە دەسەڵاتدا نە پەرلەمان و حیزبەکان ئەتوانن بەرامبەر سەرۆکی هەرێم بوەستنەوە و نە سەرۆکی هەرێمیش بەرامبەر بە پەرلەمان و حیزبەکان. کامیان شتێکی هاتە بەردەست ممارەسەی دەسەڵاتەکە دەکات. گەر وەفدێک هات ئەبێ هەردوو لا ببینێ و یاساکان لە دوو شوێنی جیاوە و بە دوو شێوازی جیا دەرئەچن میللەتی کوردیش ئەکەوێتە بەر رەحمەتی پەیوەندیە ئیقلیمیەکان و نەیارانی ماددەی 140 و داعش و نەهامەتی و بێ موچەیی و بە هۆی دوو ئیدارەیی لە دەسەڵاتدا نا پەرستانی یاساش رزگاریان ئەبێ لە نەعلەتەی مێژوو.

“هاوار حـــــــــــــــاجی”



from Wllat Net http://ift.tt/1TRycfN
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085