
ئاسۆ فەرەیدون
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، ئه‌گه‌ر به گیانی هاوكاری و هه‌ره‌وه‌زییه‌وه ده‌ست بداته هه‌ر كارێك ، ده‌توانێت سه‌رحی مه‌زن و كاتدراڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر بینا بكات . هیچی كه‌متر نه‌بێت له شورای چین و ئه‌هرامه‌كانی میسر .. مه‌به‌ست له هه‌ره‌وه‌زی و سۆڵیداریتی نێوان خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه ، هه‌رئه‌وه‌نده نیه كه پاشه‌كه‌وت له مه‌سره‌ف و كاتدابكات ، به‌ڵكه پێكه‌وه به‌ستنی ئیراده و توانا و ئامانجی ده‌سته‌جه‌معی یه ، هه‌ستی هاوبه‌شی مه‌سولیه‌ت و ئه‌رك گرتنه ئه‌ستۆی نێوانمان توندتر ده‌كاته‌وه .
له ئه‌زموونی كاری هه‌ره‌وه‌زی پاككردنه‌وه و چاككردنه‌وه و ڕووناك كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخاندا ، كه نزیكه‌ی بیست و سێ هه‌زار مه‌ترچوارگۆشه‌یه، فێری ئه‌وه بووین ، ده‌توانین سه‌رباری قه‌یرانی دارایی ، ده‌روازه‌ی خێراتر و چالاكتر بدۆزینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانمان .
ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی پلاندا له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی ئایاردا، ئه‌نجامی ده‌رخسته‌ی بڕه‌پاره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌مان بۆهاته‌وه ، ده‌یكرده نزیكه‌ی ملیارد و نیوێك دینار (ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار دۆلار ) له‌م كاته‌دا بۆ ئێمه دابین كردنی ئه‌و بودجه‌یه مه‌حاڵه . هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتم : ئه‌گه‌ر ئازابین و ئیراده‌مان هه‌بێت ده‌توانین ئه‌و پرۆژه‌یه به هه‌ره‌وه‌زی و بێ له‌وه‌ی یه‌ك دیناری حكومه‌تی تیادابێت ،ئه‌نجام بده‌ین . به‌كۆی ده‌نگ بریارماندا به‌رنامه‌ی كاری بۆ دیاری بكه‌ین و به‌چه‌ند تیمێكی خۆبه‌خشانه ده‌ست پێبكه‌ین . به‌هیمه‌ت و بازوی ئه‌و گه‌نجه خۆبه‌خش و له‌خۆبوردانه‌ی له تیمه‌كاندا به‌شداربوون ، توانیمان له ماوه‌ی چوار ڕۆژی كاردا ئه‌وه‌ی ویستمان ئه‌نجامی بده‌ین . نه‌بوونی ملیارد و نیو دیناره‌كه نه‌بوویه ڕێگر له‌به‌رده‌مماندا . هه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ش زیاتر هانیدان كه له ئیشی تر و شوێنی تردا به‌تایبه‌تی بواره‌كانی پاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی باخچه و چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان و ژینگه‌دا به‌هه‌مان هێزی هه‌ره‌وه‌زی و سۆڵیداریتی نێوانمان به‌رده‌وام بین .
له‌كۆتایدا زۆر سوپاسی :
به‌ڕێزان قائیمقام و سه‌رۆك شاره‌وانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان
تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ده‌ربه‌ندیخان : بۆ شتنه‌وه‌ی تونێله‌كه
تیمی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانی سلێمانی : بۆ شتنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی تونێله‌كه
تیمی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان : پاككردنه‌وه
تیمی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان : چاككردنه‌وه و هه‌ڵواستینی گڵۆپه‌كان
تیمی پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان : ڕێكخستن و ڕێنمای ڕێگاكان
لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی : كاری ڕه‌نگكردنه‌وه
تیمی پلاندانان و دیوان و نوسینگه‌ی پارێزگای سلێمانی : كاری سه‌رپه‌رشتی و ڕه‌نگكردنه‌وه
تیمی لقی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی شاره‌زوور : ڕه‌نگكردنه‌وه
هونه‌رمه‌ند زیره‌ك میره : دیزاین و وێنه‌ی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی تونێله‌كه ی ئاماده‌كرد
هه‌رسێ كۆمپانیای ئه‌رزسه‌فه‌د و به‌ڕێز و ڕووناكی : دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی كار
سوپاسی هاوكاری و ئارام گرتنی برا شوڤێره‌كان ده‌كه‌م كه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌یان له‌كاتی ئیشكردنمان له تونێكه‌دا ، زه‌حمه‌تی سه‌ركه‌وتنیان به چیاكه‌دا ده‌كێشا .
from Wllat Net http://ift.tt/1NrGkOP
via IFTTT