
سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌نایاسایی داده‌نێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكی هه‌رێم پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارده‌هێنێت.
قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان به KNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی نایاساییه‌و په‌نابردن بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پرسه‌كه بێبایه‌خ ده‌كات و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و سه‌روه‌ریی یاسا له كوردستان و نیشانه‌ی ته‌نگه‌تاوبوونی پارتییه.
ئاماژه به‌وه ده‌كات: ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رۆكی هه‌رێم پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه كوردستان له‌م بارودۆخه‌دا بێت.
سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان ده‌شڵێت: مه‌سعود بارزانی كۆمه‌ڵێك حزبی به‌یعه‌ی دروستكردوه كه له ڕێگه‌ی پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌وه به‌یعه‌ت به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ده‌ن.
from Wllat Net http://ift.tt/1NgpbbP
via IFTTT