
له راگه‌یه‌نراوێکدا رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى 14ى ئابی شارۆچکه‌ى خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نن، دواى ئه‌وه‌ى 3 رۆژ موڵه‌تمان دانابوو بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌رپرسى دام و ده‌زگاکانى شارۆچکه‌که، دوای بێ ده‌نگبونیان ئێمه‌ش خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین.
کۆپیه‌کى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى ڕێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى 14ى ئابی شارۆچکه‌ى خانه‌قین ده‌ست ئاژانسی وڵات که‌وتووه و تێدا هاتووه “دوای ئه‌وه‌ی له خۆپێشاندانه‌کانی رۆژی هه‌ینی رابردوو 14ی ئاب، ماوه‌ی 3 رۆژ مۆڵه‌ت درا به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان, به‌ڵام تاکو ئه‌مڕۆ هیچ داواکارییه‌کی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جی نه‌کراوه هه‌روه‌ها هیچ بڕیارێک بۆ چاکسازی ئیداری ده‌رنه‌کراوه”.
به‌شێکى تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات “لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کانمان تا به‌ده‌ست هێنانی داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان، بۆیه بڕیارماندا مانگرتنی گشتی له شاری خانه‌قین رابگه‌یه‌نین”.
ناوه‌ڕۆکى راگه‌یه‌نراوەکە رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو “داواکاریشین له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی خانه‌قینی خۆشه‌ویست رۆژی چوارشه‌ممه 19/8/20115 له کاتژمێری (8) به‌یانی تاکو (12) نیوه‌ڕۆ دووکانه‌کانیان دابخه‌ن، هه‌روه‌ها داواکارین له سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران جگه له فه‌رمانبه‌رانی (ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و ته‌ندروستییه‌کان) نه‌چنه سه‌ر کاره‌کانیان و هه‌روه‌ها داواکارین له سه‌رجه‌م شۆڤێران ئۆتۆمبێله‌کانیان رابگرن”.
رێکخه‌رانى خۆپشاندانه‌که‌ى خانه‌قین ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه “با بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر هه‌موومان پێکه‌وه مانبگرین، وه‌کو ناڕه‌زاییه‌کی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانی خه‌ڵکی خانه‌قین”.
from Wllat Net http://ift.tt/1TPNXhR
via IFTTT