
ئەمشەو داعش هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوێر و پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە.
“چەکدارانی داعش لە لای پردی گوێرەوە هێرشیانکردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بووە و پێشمەرگەیەکی بریندار بووە”.
“هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیانکردوە بە بۆردومانی چەکدارانی داعش، بەڵام زیانەکانی داعش نەزانراوە”.
مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەكانی گوێڕ و مەخموور لەرۆژئاوای هەولێر و توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەو ناوچەیە، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشەکەیان تێکشکاند و دواتر پێشمەرگە توانی ئەو دوو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکاتەوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1Ey49gG
via IFTTT