
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م مانگه‌دا بڕی ملیارێك‌و (241) ملیۆن‌و (600) هه‌زار دۆلاری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم‌و تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گه‌یه‌نێته، ملیارێك‌و (554) ملیۆن‌و (100) هه‌زار دۆلار.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه له‌به‌شی ئینگلیزی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بڵاویكراوه‌ته‌وه ئاشكراكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم له(20)ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌ك ملیار‌و (241) ملیۆن‌و (600) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێدراوه‌و هه‌موو پاره‌كه‌ش گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ست (ڕێباز محه‌مه‌د) وه‌زیری دارایی‌و خراوه‌ته بانكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆش، (187) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دۆلار ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، پێش چواری مانگیش (١٢٥) ملیۆن دۆلار به‌هه‌مان شێوه ده‌گاته ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی، كۆی هه‌موو پاره‌كه‌ش ده‌كاته، یه‌ك ملیار‌و (٥٥٤) ملیۆن‌و (١٠٠) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی‌و ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بۆرییه‌كان زیانیان به‌رنه‌كه‌وتایه.
له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی پاره‌ش بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، بڕی (134) ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌رێم دابین بكه‌ن.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌و نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ش، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ڕایگه‌یاندوه، وه‌زیری دارایی نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ بانكی هاڵكدا هه‌ماهه‌نگی بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی پاره‌كه هه‌ڵبگرێت‌و له‌حیسابه‌كه‌ی بڕه پاره‌ی پێویست ڕابكێشێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكی ناو حیزبه‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی كه ده‌یانه‌وێت لۆمه‌ی سامانه سروشتییه‌كان بكه‌ن بۆ دواكه‌وتنی موچه.
from Wllat Net http://ift.tt/1UXjdxT
via IFTTT