
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا كۆبۆوە، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بۆ (خەڵك) ئاشكرا دەكات.
عەبدولڕەزاق شەریف ؛ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران؛ لە لێدوانێكدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، كە بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا ئەنجامدرا، تایبەت بوو بەو گفتوگۆیانەی، كە لە كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكاندا ئەنجامدەرێت، بە وردی هەڵوەستەی لە بارەوە كرا و ئەندامانی جڤاتیش بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
لەبارەی ئەوەی دەوترێت، بزوتنەوەی گۆران ڕەزامەندبووە، بە درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، عەبدولڕزاق شەریف وتی: “ئەو قسانە ئەسڵ و ئەساسی نیە، بەڵام ئەگەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەمواربكرێتەوە و سیستم ببێتە پەرلەمانی و دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم كەمبكرێتەوە، ئئێمە وەك بزوتنەوەی گۆران كێشەی شەخسیان لەگەڵ مەسعود بارزانی نیە، بەڵكو كێشەمان لەگەڵ یاسا و سیستمەكەدا هەیە”.
سەبارەت بەو فشارانەی لەسەر بزوتنەوەكە هەیە بۆ ڕازیبوونی بزوتنەوەی گۆران بە درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان هەست بە هیچ فشارێك ناكەن، بەڵام دڵنیایی دایە هەوادارانی گۆڕان، كە بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر پرنسیپە نەگۆڕەكانی گۆڕان ناكەن.
from Wllat Net http://ift.tt/1TXKF1x
via IFTTT