نوێترین

recent

21/08/2015

فەتلاوی: تا بارزانی سەرۆكی هەرێم بێت هیچ چاكسازییەك سودی نییە

2182015547b7c029c540f8263c4حنان_الفتلاوي

حەنان فەتلاوی، سەرۆكی كوتلەی ئیرادە لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەر چاكسازییەك قەبارەكەی هەرچەند بێت ناگاتە ئەنجام، ئەگەر مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە، چونكە ناوبراو هۆكاری ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و ناوەندو بەهەدەردانی سەروەتی عێراقە.
فەتلاوی، لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە: داواكارییەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە چاكسازی دەكەن و داوای چاكسازی دەكەن، هیچ چاكسازییەك بەس نابێت و تەواو نییە تا مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە، ئەو چاكسازییە قەبارەی هەرچەندێكیش بێت.
نوسیویشیەتی: هۆكاری ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و ناوەندو بەهەدەردانی سەروەتی عێراق چ نەوت یان داهاتی خاڵە سنوریەكان، مەسعود بارزانییە.
سەرۆكی كوتلەی ئیرادە، ڕوونیشیكردەوە: ناكرێت چاكسازی بكرێت لەكاتێكدا لەبەشێكی وڵات دیكتاتۆرێك هەبێت، بارزانی لەساڵی 1991ەوە دەستی بەكورسیەكەیەوە گرتووەو كار گەیشتووەتە ئەوەش كە ڕێگە لەپەرلەمانتاران بگرێت بۆ ئەوەی بچنە ناو هەولێرەوە، بۆ ئەوەی دەنگ بەكۆتایی هاتنی ولایەتەكەی نەدەن.
حەنان فەتلاوی، دەشڵێت: لەئێستادا مەسعود بارزانی و حزبەكەی و ڕاگەیاندنەكانیان لەحاڵەتێكی هەستیاردا دەژین، ئەوەش بەهۆی ترسیان لە لەدەستدانی كورسیەكەی بارزانی.


from Wllat Net http://ift.tt/1TXKBPf
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085