
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی بەر لەدوو ساڵ ئایدن مەرعوف سەرۆکی ئێستای لیستی بەرەی تورکمانی سەرجەم لایەنە تورکمانیەکانی کوردستان بە پاشکۆی حیزبە دەسەڵاتدارەکان تۆمەتبار دەکات، رۆژنامەنووس فەرمان ڕەشاد کە راپۆرتە رۆژنامەوانیەکەی بۆ گۆڤاری شار ئامادەکردووە ڕایدەگەیەنێت ئەو لێدوانەی ئایدن مەعروف بەسە بۆ ئەوەی دڵنیابین کە پەیوەندی نێوان حیزبە تورکمانیەکان و پارتی چۆنە، ئایدن مەعروف کە لەئێستا لەکۆی پێنج کورسی تورکمانەکان حیزبەکەی خاوەنی تەنھا یەک کورسیە، لەدرێژەی لێدوانەکەی دوو ساڵ بەر لەئێستای ڕایگەیاندووە حیزبی تورکمانی ھەیە لە دھۆک دە ھەزار دەنگ و لەھەولێر دوو ھەزار دەنگی ھێناوە لەکاتێکدا ھەولێر مەرکەزی تورکمانەکانی کوردستانە ئەمەش بەڵگەیە کە تەزوریریان بۆکراوە.
بڵاوبونەوەی ئەو لێدوانەی ئایدن مەعروف لەکاتێکدایە لەئێستادا لایەنە تورکمانیەکان سکاڵایان لەسەر بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان تۆمارکردوە بەوەی تەشھیری پێکردوون کە گوتویەتی حیزبە تورکمانیەکان دروستکراوی پارتین.
بەشێکی راپۆرتەکە کە تایبەتە بەلێدوانی ئایدن مەعروف سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لەخوارەوە بخوێنەوە
from Wllat Net http://ift.tt/1fvSTe4
via IFTTT