
لە سەرەتای دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ، پێش بە وانە وتنەوەی مامۆستایانی کورد کە خوێندنی کارناسی باڵایان هەیە دەگیردرێت.
بەرپرسی زانکۆی ئازادی شاری کرماشان رایگەیاند
کە دامەزراندنی مامۆستایانی زانکۆ کە بڕوانامەی کارناسی باڵای زانکۆی ئازادیان هەیە لە دوای ئاڵوگۆڕە بەرفراوانەکانی زانکۆ و ناوەند بارهێنانی شاری کرماشان دێت.
قەنبری بە هەواڵنێری “فارس”ی راگەیاندووە: هێنانی هەیئەتی زانستی بۆ زانکۆ، تەنیا پێشگرتن بە وانە وتنەوەی مامۆستایانی “حقالتدریس” کە بڕوانامەی کارناسای باڵایان هەیە لە حاڵێکدایە کە زانکۆ ئازادی کرماشان وەرگرتنی ئەو مامۆستایانەی لە سەرەکیترین چالاکی خۆی دانابوو.
دەوترێت، حەقدەستی ئەو مامۆستایانەی کە لە زانکۆ وانە دەڵێنەوە زۆر کەمە و لەگەڵ پێشگرتنیان لە وانە وتنەوە رێژەی بێکاری لە ئوستانی کرماشان زیاد دەکات.
پێشتر، ئەندامی کۆمیسیۆنی وزە، فراکسیۆنی فەرهەنگیان و بارهێنانی باڵا لە پەیوەندی لەگەڵ حەقدەستی مامۆستایانی زانکۆ راگەیاندووە: “ئەو رێژە حەقدەستە جۆرێک بێحورمەتی بەو خوێندەوارانەیە کە ساڵیانێکی زۆر بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامە زەحمەتیان کێشاوە”.
from Wllat Net http://ift.tt/1WrJ1nt
via IFTTT