نوێترین

recent

15/08/2015

نەقشبەندی بۆ knn وەك رۆژەكانی بارزانی وەرنەگرتنی موچەی پێشمەرگەش بخەنە سەر شاشە كەتان

knn_chennal

مەریوان نەقشبەندی لە پەیچی خۆی لە فیسبوك نوسیوێتی بۆ بەرپرس و هاورێیانم لەكەناڵی(KNN): كارێكی باشتان كردوە رۆژەكانی تەواوبونی وادەی سەرۆكایەتی هەرێم وەك لۆگۆ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكەتان داناوە تا وەبیر حزبە سیاسیەكانی بهێننەوە بەخێرایی بەدوای سازان و چارەسەر بگەڕێن”بەڵام پێشنیاری ئەوە دەكەم لەلایەكەی تری شاشەكە ژمارەی ئەو رۆژانەش بژمێردرێت كە پێشمەرگە و فەرمانبەرانی حكومەت موچەیان وەرنەگرتوە”چونكە خەڵكانێكی ئێجگار زۆر لەكوردستان گرنگ نیە لەلایان كێ دەبێتە سەرۆكی هەرێم و وادەی سەرۆكایەتی تەواو دەبێت یان نا بەڵكو گرنگ ئەوەیە موچە و خزمەتگوزاریەكانیان بۆ دەستەبەركرابێت و ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بێت”بەڵام موچە پەیوەندی بەهەموو خێزانێك و پێشمەرگەكان و تاك بەتاكی خەڵكی كوردستانەوە هەیە و زیاتر لە 90%ی خەڵكی كوردستان پشت بەموچەی حكومەت دەبەستێت”ئەم پێشنیارەشم بۆ بەڕێزتان بەهۆی ئەوەیە كە وەزیری دارایی كە لەبزوتنەوەی گۆڕانە بەرپرسە لەدابەشكردنی موچە و هەر لەو وەزارەتەوە وادەی دابەشكردنی رادەگەیەنرێت

 



from Wllat Net http://ift.tt/1WrHvlm
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085