نوێترین

recent

22/08/2015

گەریلاكانی پەكەكە چەند سەربازێكی توركیا دەستگیردەكەن

22820151311414_١١

گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە چەند سەربازێكی سوپای توركیایان دەستگیركرد.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی توركیا ١١ ئەندامی تایبەتی ئاسایش، كە لەدەروازەی (قاپی كۆیی) كاریان كردووە، كەوتوونەتە ناو بازگەی گریلاكانی پەكەكەو دەستگیركراون، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەكاتی دەستگیركردنەكە بدەن.

بەپێی سەرچاوەكانی توركیا ئەمە دووەمین گروپی سەربازی توركیایە دەكەونە دەست گریلاو تائێستا چارەنووسی ئەو گروپانە نادریارە.

پێتریش هەشت سەربازی توركیا لەدەست گەریلاكانی پەكەكەدا بوون، بەڵام لەسەروبەندی پرۆژەی ئاشتی، پەكەكە ئەو جەندرمانەی ئازادكرد.



from Wllat Net http://ift.tt/1KBRwDi
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085