
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابورى وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا، ئاشتى هه‌ورامی خۆی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت‌و ده‌یفرۆشێت‌و هه‌ر خۆیشی مامه‌ڵه به‌پاره‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی دەست ئاژانسی وڵات كەوتوە وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت “له‌سه‌ر داوای وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی حسابی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ 1ی ئه‌یلول دواخراوه‌و خودی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان (ئاشتى هه‌ورامی) ئاماده‌نه‌بوه بچێته توركیا بۆ گواستنه‌وه‌ی حسابه‌كه بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تمان”.
له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا هاتوه “له‌و ملیار‌و 240 ملیۆن دۆلاره‌ی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وت، ته‌نها ملیارێك‌و 110 ملیۆن دۆلاری خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی‌و 130 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی تر له‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ماوه‌ته‌وه‌و خودی وه‌زیر 65 ملیۆن دۆلاری له‌و پاره‌یه خه‌رجكردوه، كه 25 ملیۆن دۆلاری بۆ كێشه‌ی دادگایی بوه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه..
وه‌ڵامێك بۆ بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
باشتر وابوو هه‌ر لایه‌نێك ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان جێبه‌جێ بكات بۆ دابینكردنی ماف و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له جیاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی رونكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كتر بۆیه ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان رون ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ یه‌كێك له پڕه‌نسیپه‌كانی كاركردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری ئه‌وه‌یه كه حزبایه‌تی و ناوچه گه‌ریه‌تی نه‌كردوه له كاره‌كانی له وه‌زاره‌تدا به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت دارانه كاری كردوه.
دووه‌م/ به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان ناكرێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان خۆی نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و خۆی بیفرۆشێت و هه‌ر خۆشی پاره‌كه به‌كار بێنێ.
سێهه‌م/ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه له دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش چونكه به‌ر له یه‌ك مانگ له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( وه‌زیری دارایی و ئابووری، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكخرا بۆ گواستنه‌وه‌ی حسابی حكومه‌تی هه‌رێم له هاڵك بانك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر فرمانی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌رێز وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له‌وێ وتی:
ا_ ئه‌م حسابه له دوای 1/9/2015 ه‌وه كاری پێده‌كرێت وه‌رێكاره‌كان وه‌ك خۆی ده‌مێنێت هه‌تا ئه‌و به‌رواره.
ب_ به‌ڕێز دكتۆر ئاشتی وتی من نایه‌م بۆ توركیا بۆ ده‌وروتسلیم له كاتێكدا ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به ئاماده‌بوونی هه‌ردولا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به ته‌واوی بدرێته وه‌زیری دارایی و ئابووری .
چواره‌م/ ده‌رباره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانتیه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه كه 1.240 یه‌ك ملیار و دوو سه‌د و چل ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وت بوه ئێمه ئه‌م رونكردنه‌وانه‌مان هه‌یه:
1_ سه‌رجه‌م ئه‌م پارانه له كۆمێرز بانك له ئه‌ڵمانیا ده‌چێته سه‌ر حسابی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان وه بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌یخاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
2_ له‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها یه‌ك ملیار و سه‌دو ده‌ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه به‌م شێوه‌یه خه‌رج كراوه:
أ_ مووچه‌ی مانگی 4/2015 له حكومه‌تی عێراقیه‌وه پێنج سه‌د و هه‌شت ملیار دینار دابین كرابوو، سێ سه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار دینار له‌و داهاته‌ی نه‌وت خه‌رجكراوه بۆ ته‌واو كردنی مووچه‌ی مانگی 4/2015 .
ب_ بۆ مووچه‌ی مانگی 5/2015 له‌و داهاته‌ی نه‌وت هه‌شت سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دینار دراوه‌ته مووچه
ج_ ئه‌و پاره‌ی تر كه له بانكی كوردستان ماوه‌ته‌وه، له حسابی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌م شێوه‌یه خه‌رجی كردوه بۆ:
1_ بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بۆ كێشه‌ی دادگایی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
2_ ده ملیۆن دۆلار بۆ حسابی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی نه‌وت كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان قه‌رزاریه‌تی كه ناوه‌كان لای ئێمه پارێزراون.
3_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه بینا نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان دروست ده‌كات.
4_ ده ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌دره بۆ كڕینی په‌رتووك.
5_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پاكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان.
6_ ده ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو لیوای نه‌وت سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بۆ مانگی پێنج.
7_ ئه‌و بڕه‌ی تری له بانكی كوردستان ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ 75 ملیۆن دۆلار كه له 18/8/2015 چۆته سه‌ر حسابی بانكی كوردستان له‌وێوه ده‌درێت به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێده‌درێت و له 23/8/2015 دابه‌ش ده‌كرێت كه پێشتر رامان گه‌یاندوه.
8/ له 21 ئابدا 187 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر حسابی بانكی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مانه رونكردنه‌وه بوون بۆ به‌ر چاوڕونی مووچه خۆران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایدا داواكارین:
أ_ لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونێكی وردبكه‌ن بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش و مانگه‌كانی تری مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ب_ چه‌ند جارێك ئه‌مه‌مان وتوه و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له ده‌ستپێكی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو مانگ مووچه‌ی مووچه خۆران دواكه‌وتبوو هه‌ر ئه‌مه‌شه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری دارایی و ئابووری
22/8/2015
from Wllat Net http://ift.tt/1E9s3nX
via IFTTT