نوێترین

recent

22/08/2015

نامەی داوای لێبوردنی سەدام بۆ كوەیت بڵاودەبێتەوە

2182015185519sadam2182015

بەهۆی داگیركردنی كوەیت-ەوە لە ساڵی 1990، سەدام حسێن ؛سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عیراق؛ نامەیەكی لێبوردن ئاڕاستەی ئەو وڵاتە دەكات و بە “هەڵەی ڕابردوو” وەسفی دەكات.

دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ئێستادا نامەیەكی سەدام حسێن ؛ سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عیراق؛یان بڵاوكردۆتەوە، كە لە ساڵی 2002 ئاڕاستەی گەل و حكومەت و میری كوەیت-ی كردووە و تێیدا بۆ یەكەمجار داوای لێبوردنیان لێ‌ دەكات، بە هۆی داگیر كردنی وڵاتەكەیانەوە لە ساڵی 1990 و دەڵێت: “داوای لێبوردنتان لێ‌ دەكەم بە هۆی ئەو هەڵەیەی لە ڕابردوو كردومانە بەرامبەرتان”.

داواشی لە حكومەتی كوەیت كردووە، كە نەهێڵێت “وڵاتانی داگیركەر” خاكی وڵاتەكەیان بەكاربهێنن بۆ لێدانی عیراق.

ئەم نامەیە ساڵی 2002 لەلایەن محەمەد سەعید صەحاف ؛وەزیری ڕاگەیاندنی حكومەتی شۆڤێنی پێشووی عیراق؛ خوێندرایەوە و لەلایەن تەلەفزیۆنی ڕەسمی عیراق-ەوە پەخش كرا.

حكومەتی شۆڤێنی پێشووی عیراق لە 2ی ئابی ساڵی 1990 هێرشی كردە سەر وڵاتی كوەیتی داروسێی و لە 4ی ئابی هەمان ساڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵی كرد و حكومەتێكی كارتۆنی بە سەرۆكایەتی عەقید (عەلا حسێن) لە ماوەی نێوان 4- 8ی هەمان مانگ بۆ كوەیت بە ناوی (كۆماری كوەیت) دروست كرد، بەڵام لە 9ی هەمان مانگدا كوەیت وەك 19هەمین پارێزگای عیراق ناسێنرا و سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتان لەو وڵاتە دەركران و ناوی گەڕەك و شەقام و تەنانەت پایتەختەكەشی گۆڕدرا.

بەڵام سعودیە لە تائیف حكومەتی بۆ كوەیت دروست كرد بە سەرۆكایەتی میری كوەیت شێخ جابر ئەحمەد صوباح، كە شێخ سەعد عەبدوڵا صوباح ؛وەلی عەهدی كوەیت؛ و چەندان وەزیر و ئەندامانی هێزە چەكدارەكان یاوەری بوون.

داگیر كردنی كوەیت لەلایەن عیراق-ەوە 7 مانگی خایاند، تا ئەو كاتەی هاوپەیمانان لە شەڕی كەنداوی دووەم لە 26ی مانگی 2ی ساڵی 1991 هێزەكانی عیراق-یان لەو وڵاتە دەركرد.

تەواوی نامەكەی سەدام حسێن بۆ كوەیت لەم لینكەی خوارەوە بخوێنەرەوە

دەقی نامەكەی سەدام حسێن



from Wllat Net http://ift.tt/1KBRwDg
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085