
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) له‌توركیا دروشمی نوێی حزبه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنی 1ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ راگەیاند كه بریتی له”بەرەو دەسەڵات”.
لەهەڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی پەرلەمانی تورکیا هەدەپە دروشمی “شكاندنی به‌ربه‌ست به‌ره‌و په‌رله‌مان” هه‌ڵگرتبو، به‌مانای ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی 10% تێده‌په‌ڕێنێت كه ده‌ستوری ئه‌و وڵاته دیاریكردوه بۆ هه‌ر حزبێك.
له‌پاش ده‌ستنیشانكردنى 2015/11/1 بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیا، میدیاكانی نزیك له‌هه‌ده‌په بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مجاره دروشمه‌كه‌یان “به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات” ده‌بێت، واتا پاش سه‌ركه‌وتنیان له‌هه‌ڵبژاردن به‌شدارى ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌یتوانی له‌واده‌ى دیاریكراودا حكومه‌ت پێكبهێنێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئه‌و رۆژه‌ی به‌ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ده‌ستنیشانکرد.
له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پارته سه‌ركه‌وتوه‌كان بریتی بون له‌پارتی داد‌و گەشەپێدان 258 كورسی، پارتی گەلی كۆماریی CHP توانی 132 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت‌و پارتی دیموكراتی گەلان HDPیش توانی 80 كورسی‌و پارتی نەتەوەیی MHP توانی 80 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1I0bMww
via IFTTT