نوێترین

recent

21/08/2015

ناسنامەی كۆپتەرەكانی سەرگەڕان ئاشكرابوون

esta

خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری سەرگەڕان و چەند فەرماندەیەکی پێشمەرگەش، نھێنیەکی مەترسیدار لەبارەی ھاوکاریەکان بۆ داعش لەو ناوچەیە ئاشکرادەکەن و دەڵێن:”ئەو کۆپتەرانەی ھاتوون بۆلای داعش، تورکی بوون”.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە ١٢جار کۆپتەر لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی داعشدان لەناحیەی سەرگەڕان بینراون، فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگەش  دەڵێن:” ئێمە چەندجارێک ئەو کۆپتەرانەمان بینیوە، ئامانجیشیان ھاوکاریکردنی داعشە لەسنورەکەدا”.
جەمیل مامەسێنی کەسایەتی ناسراوی ناحیەی  سەرگەڕان ئاشكرایكرد، کۆپتەرەکان لەم ھەفتەیەدا سێجار لەئاسمانی سنوری سەرگەڕان بینراون و چونەتە ئەو ناوچانەی ناحیەکە، کە لەژێر دەستی داعشدان.
ئەو ھاوڵاتیە ئەوەشی ڕوونکردەوە، تائێستا نەزانراوە ئەو کۆپتەرانە لەکوێوە ھاتون و ئامانجیان چییە، وتیشی:”بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش  کە لەژمارەیەک لەسەرۆک عەشیرەتەکان و عەرەبەکانی سنورەکەوە دەستمکەوتووە، ئەو  کۆپتەرانە تورکین و بۆ لای داعش ھاتوون”.
یەکێک لەفەرماندە باڵاکانی  پێشمەرگەش لەسنورەکەدا کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت، زانیاریەکانی  پشتڕاستکردەوەو وتی:”چەندجارێک ئەو کۆپتەرانەمان بینیوە کە لەسنوری دەشتی قەراجی سەر بەقەزای مەخمورەوە دێن بەسەر پێشمەرگەدا دەسوڕێنەوە تا سنوری گونی گەڕاو”.
سەرچاوەکەی پێشمەرگە ئەوەشی وت:”جارێکیان سێ کۆپتەر بەیەکەوە ھاتن و چەکدارانی داعشیش وەک چاوبەستێک و شێواندنی ڕاستیەکان، لەیەکێک لەگوندەکانەوە بەچەکی سوک تەقەیان لێکردون، بۆ ئەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە نەزانن ئەو کۆپتەرانە بۆ لای داعش ھاتوون”.
 
وتیشی:”بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەعەرەبەکانی گوندی چواربەردە  بەمن دراوە، ئەو کۆپتەرانە پێداویستی سەربازیان بۆ داعش ھێناوە، تیرۆریستانیش ئەوەیان بەعەرەبەکان وتووە کە ئەو کۆپتەرانە تورکین و بۆ ھاوکاریکردنی داعش ھاتونەتە سنورەکە”.


from Wllat Net http://ift.tt/1WJPhHd
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085