نوێترین

recent

14/08/2015

گۆڕان: بارزانی بەھیچ جۆرێک بۆی نییە، لەناو خەڵک و لەناو پەرلەمانیش خۆی ھەڵبژێرێتەوە

A9091-1-702x336

 

جێگری سەرۆكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە  دەكاتەوە كە بارزانی بەھیچ جۆرێک بۆی نییە، نە لەناو خەڵک و نە لەناو پەرلەمانیش خۆی ھەڵبژێرێتەوە.

لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕەتیکردەوە کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن و بەپێشێلکردنی پەیماننامەو ڕێکەوتن ئەو بزووتنەوەیەی تۆمەتبار کرد.

لە وەڵامی ئەو بەرپرسەی پارتی، مامۆستا ساڵح محەمەد جێگری سەرۆکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە “تۆڕی هەواڵی سلێمانی” ڕاگەیاند:” لەرابردوودا ھیچ جۆرە ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ پارتی نەکردووە تا ئێستا لێی پەشیمان ببینەوە”.

وتیشی:” پێشتر لەگەڵ پارتی کۆبووینەوە تا پشکی خۆمان لەحکومەت وەربگرین بەگوێرەی ئەو دەنگانەی لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەستمان ھێنا، جگە لەوەش ھیچ شتێکی ترمان لەگەڵ ئەو حزبە نەبووە”.
سەبارەت بەئەنجامنەدانی کۆبونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی، مامۆستا ساڵح وتی:” لەسەر چ شتێک لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بکەین، لەکاتێکدا ئێمە پرۆژەمان ھەیە کە سیستمەکە پەرلەمانی بێت و سەرۆکی ھەرێمیش لەناو پەرلەمانەوە ھەڵبژێردرێت، کەچی کە باسی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەکەین، ڕاستەوخۆ بە بارزانی دەیبەستنەوە”.

ئەوەشی وت:”یەکێتی و یەکگرتوو چەندین جار لەگەڵ پارتی کۆبوونەتەوە، ھیچ تروسکایەک بەئاراستەی ڕێکەوتن بەدی نەکراوە، تا ئێمەش بچین لەگەڵیان کۆببینەوە”.

لەبارەی داواکارییەکەی پارتیش بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی تر، بەرپرسەکەی گۆڕان ئەو داواکارییەی بە نایاسایی وەسفکرد، وتی: پارتی بەنایاسایی دەیەوێت ویلایەتی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر درێژ بکاتەوە، لەکاتێکدا مەسعود بارزانی وێڕای ھەشت ساڵی خۆی دوو ساڵیشی بۆ درێژکراوەتەوە”.

جەختیشیکردەوە لەوەی بارزانی بەھیچ جۆرێک بۆی نییە، نە لەناو خەڵک و نە لەناو پەرلەمانیش خۆی ھەڵبژێرێتەوە”.
لەبارەی ڕێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم وتی:” ئەگەر ئێمە ھەنگاوێک بچینە پێشەوە، دەبێت پارتی دوو ھەنگاو بێتە پێشەوە، چونکە ئەوان داواکاریان ھەیە نەک ئێمە.

ھەر پەیوەست بەپرسی سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەڵوێستی پارتی، جێگری سەرۆکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:”لەبەیانەکەیدا بارزانی پێی وتین بچن لەسەر درێژکردنەوەی دوو ساڵی تر بۆ ویلایەتەکەی من ڕێکبکەون، ئەگەر ھەڵمنەبژێرن ئەوا دەرئەنجامەکەی مانۆڕەکەی ھەولێر دەبێت کە گەورەترین حەیاچوون بوو”.



from Wllat Net http://ift.tt/1DPbQ7z
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085