
په‌رله‌مانتارێكی عیراق، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 50 هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی كه بڕیاربوو بۆیان بدرێت به ئۆتۆمبێل ده‌كاته نوكته‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تیان كرده‌وه داوایان كرد بدرێته كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداران.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: “دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشنیازی گه‌ڕاندنه‌وه‌و به‌خشینی ئه‌و 50 هه‌زار دۆلاره‌ی خسته ده‌نگدان و ده‌نگماندا به گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه، به‌ڵام وتمان ده‌بێت سه‌رف بكرێت بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداران”.
ده‌قی پۆسته‌كه‌ی:
نوكته‌یه‌كی دارایی به‌ڵام له‌سه‌ر خۆمانی په‌رله‌مانتار:
ده‌ڵێن پیاوێك زۆر ره‌زیل ده‌بێت و خێر‌و خێرات ناكات، كه‌باوكی ده‌مرێت پێش مردنه‌كه‌ی وه‌سیه‌تی زۆری بۆ ده‌كات كه دوای مردنی خێری بۆ بكات، به‌ڵام ئه‌م پیاوه خه‌یره‌كان بۆ باوكی ناكات كه‌میراته‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ستی خۆی. چه‌ند جارێك باوكی دێته خه‌وی كه ده‌ڵێت كوڕم بۆ خێرم بۆ ناكه‌یت ئه‌ویش هه‌رده‌ڵێت به‌سه‌رچاو، رۆژیكیان ئه‌م پیاوه ریشۆڵه‌یه‌ك ده‌گرێت و ده‌یباته‌وه بۆ منداڵه‌كانی له‌ناكاو قاچی له‌به‌ردێك هه‌ڵده‌كه‌ێت و ریشۆڵه‌كه‌ش به‌ره‌ڵا ده‌بێت و ده‌فڕێت، پیاوه‌كه‌ش كه ده‌زانێت تازه ده‌ستی ناكه‌وێته‌وه ده‌ڵێت خێری قه‌بری باوكم.
ئێمه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشنیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌و به‌خشینی ئه‌و 5 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی خسته ده‌نگدان و ده‌نگماندا به گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه، به‌ڵام وتمان ده‌بێت سه‌رف بكرێت بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداران.
from Wllat Net http://ift.tt/1Pp0sAi
via IFTTT