نوێترین

recent

14/08/2015

خراپترین کەناڵەکانی راگەیاندن دیاری دەکرێن

ragaiandn2

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر شێوازی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن تایبەت بە دروستکردنی دووبەرەکی و ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و ناوچەکانی ھەرێم، دێتە دەنگ و ناوی سێ کەناڵیش وەک خراپترین کەناڵ لەڕووماڵی شەڕی داعش ئاشکرادەکات.
سمکۆ عەبدولکەریم سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، ڕایگەیاند، میدیای کوردی بەشێوەیەکی گشتی، لەئاستی بەرژەوەندی گشتی کوردستان نییە، ھەموو ئامانج و ئاراستەکانیشیان بەو جۆرەیە کە ھەواڵێکی وروژێنەر بڵاوبکەنەوە، یان بۆچوونێک بڵاوبکەنەوە کە بۆچوونی تری جیاوازی لێ بکەوێتەوە.
وتی:” پێشنیازمان کردووە لەسەر ئاستی پارێزگاکان کۆنفرانسێک بەمەبەستی خستنەڕووی بۆچوونی سەندیکا لەسەر شێوازی کارکردنی میدیای کوردی لەسەر ڕووداوەکان ببەسترێت”.
سەبارەت بەجیاوازیکردنی ناوچەکان لەلایەن بەشێک لەمیدیای کوردییەوە، سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ئەوەی ڕاگەیاند:” بەشێک لەمیدیاکان شارچێتی دەکەن و ھەوڵی شکاندنی شارێک لەپێناو بەرزکردنەوەی شارێکی تری کوردستان دەدەن”.
سەبارەت بەو شێوازی کارکردنەش سمکۆ عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەدا، ئاستی کەناڵەکەو لاوازییەکەی بۆ ھەموو لایەک بەشێوازی کارکردنەکەی دەردەکەوێت.
باسی لەوەشکرد، کتێبێک لەژێر ناونیشانی “شەری دەروونی داعش و رەنگدانەوەی لەمیدیایی کوردی” کە لەلایەن (ئەرسەلان ڕەحمان)ەوە نوسراوە، ھەریەک لە (باس نیوز، ڕووداو، خەندان)ی دیاریکردووە کە خراپترین ڕۆڵیان لەڕووماڵکردنی شەڕی گروپی تیرۆریستی داعش گێڕاوە”.
سەبارەت بەلێپرسینەوەش لەو کەناڵانەی ڕاگەیاندن کە بەخراپی و دوور لەبەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی ھەرێم کاردەکەن، وتی:” لەبەرنامەماندایە بەوردی قسە لەسەر شێوازی کەناڵەکان بکەین و بەتایبەتیش سەردانی ئەو سێ کەناڵە بکەین”.
لەوەتەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم ھاتۆتە ئاراوە، بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ پاڵپشتیکردنی لایەنێک لەدژی لایەنەکانی تر، بە بەردەوامی ھەواڵی دژ بەو لایەنانە، بەبێ بوونی سەرچاوەی دیار، بڵاودەکاتەوە.

   بۆ خوێندنەوەی پەرتوکەکە کلیک بکە… 



from Wllat Net http://ift.tt/1UGYj5T
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085