
د محمد امین گەناوی
ئیستاتیکای ، لەرووی زانستیەوە بەشێکی یان چڵێکی(branch) ی فەلسەفەیە کە سەروکار یان ما ملە دەکات لەگەڵ سروشتی ھونەر , جوانی وە زەوق لە گەل خولقاندن و ناسینی (قەدر زانی/تقدیر) جوانی .
لەسەدەی ھەژدەھەمەوە ، کە بابەتی جوانی وەکو بابەتێکی فەلسەفی ھاتە سەرباس و شرۆڤە کردن، گەلێ پێناسەی جۆراو جۆری بۆکراوە لەزۆر بواری جیاوازدا وەکو بواری ھونەری، وێژە لەسەرەتادا ئەمجار ئایین گفتوگۆ (communication) و سیاسەت . مەسەلەی ھەرەگرنگ لە جوانیدا ئەمەیە کە ئایا جوانی تا چەند خۆیی (subjective) یەو پەیوەندی بە چاوی بینینی خۆییەوە ھەیە بۆ وێنەی جوانی ، یان بابەتی (objective) شتە جوانەکانە ، لەسەر ھەمان دوو بابەت وە جیاواز یان گەلێک ڕاوبۆچون و شیکاری و شرۆڤە کراوە کە ھەڵەبتە ھەلومەرجی ژیانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، فەرھەنگی رۆڵیان ھەیە و ئەبێت ھەتا لە سەر مانا ،پێناسە وە شرۆڤەی جوانی .
بەرای من ، مرۆڤ وە ھەتا ئاژەڵیش لەگەڵ بابەتی جوانی و ناجوانی مامەڵەیەکی ھەمیشەیی ھەیە ھەر لەو کاتەوە کە ھەستەکان چالاک دەبن ، بەلام لای مرۆڤ جگە لە ھەستەکان لەو کاتەوە کە ھەستی فکری ،معرفی وە ویژدانی گەشە دەکات، لەگەڵ گەشەو باڵابونی ئاستی معرفە ،ویژدان، ئاگایی وە فکر لەبوارە جیاوازەکانا پەی بردن / ادراک (Perception) بۆ جوانی وە کاردانەوەی خۆیی(subject) بە ئاستی جیاواز دروست دەبێت. کەئەم کاردانەوەیە پەیوەندیەکی تناسبی ھەیە لەگەڵ ھەمان ئاستی، شعور ،معرفە، ویژدان ، دەرونی وە توانای پەی بردن بەجوانی.
زۆر جاران ئەم کاردانەوە سنوری خۆیی تێپەڕدەکات و ئەگاتە ئاستی مەوزوعی، دوبارە بەرای من جوانی یا ھەست و پەی بردن بە جوانی چ لەسەر ئاستی(subjective) یان (objective) بریتیە لە دروستبونی سا زندەیی(harmony) لەنێوان شعور ،معریفە وە پەی بردن/ ادراک لەگەڵ ژینگەی دەوروبەر یان ئەو شتەی کە لەگەڵیا تعامل دەکەین وە دەکەوینە واقعێکەوە کە بەھەر ھۆیەک بێت لەپەیوەندی داین لەگەلیا جا ئەو شتە کەسئ / تاکێ، گروپئ بێت ، ژینگەیەکی سروشتی بێت یان حاڵەتێکی سیاسی، ئابوری، وە یان کۆمەڵایەتی بێت .
تا سازندەیی (harmony) عقلی، سۆزی، فکری ، ویژدانی ، دەرونی وە ھەتا ماددی زیاتر بیً ،ھەست کردن ،بینین وە پەی بردن/ادراک بە جوانی زیاتر دەبێت ،بە پێچەوانە وە ئەوا ھەست و بینینی جوانی لە زھن ، دید، عقڵ، دەرون وە فکرا لاواز دەبێت ، وە ئیتر و ێنەی ناشیرینی و دزێوی لە بری جوانی دەرئەکەوئ .
لە بونەوەرا ، لەھەرشتێک کە بونی ھەیە، رەگەزی جوانی پێکھاتەیەکی گرنگیەتی ، وە پەی بردن بەم جوانیە پەیوەندی بەلایەنی شعور، معرفە،فکر، دەرون وە ویژدانەوە ھەیە لە گەل ھارمۆنی ئەم شعوروفکرو ھەستە لەگەڵ ئەو شتە کە جوانی تیایە ، لە بەر ئەوە شتەکان ھەتا ئەگەر رەگەزی جوانیان تیا بئ بەلام ئەگەر ھارمۆنی نەبئ لە گەل ھەست ، ئاگایی ، فکر ، دەرون وە ویژدانی عقلی تۆ ناتوانرئ زەوقی جوانی ھەبئ.
لێرەدا زەوق Taste)) رۆڵی گرنگ دەبینێت لەسەر ئاستی بونی سازندەیی(harmony) بۆ نمونە ، ھەر مرۆڤێک حەزی لە مۆسیقایە بەڵام ھەمومان وەکو یەک حەز لەیەک مۆسیقا ناکەین، واتە ئاستی سازندەیمان(harmony) مان جیاوازە کە دەشێت پەیوەندی بە گەلێ شتەوە ھەبێت کە بابەتی ئێستامان نیە، دیسان ھەر لەم نمونەیەدا بۆ نمونە پێش ساڵانێک حەزمان لە جۆری ئاوازو مۆسیقا نەبوو بەڵام ئێستا زۆر گوێی
لێ دەگرین یا بە پێچەوانەوە کە حە تمەن ھەر یەکئ لە ئێمە ئەم ئەزمونەی ھەیە، واتە ئەم ھەست و معریفەی ئێستامان لەگەڵ ئەزمونی معریفی و فکری کە ھەمانە زیاتر پەی بە رەگەزەکانی جوانی یا ناجوانی ئەبەین لە گۆرانیەکا ،ئاوازێکا یان لە تا بلۆیەکا بە ھۆی زیاتر پەی بردن وە تێگەیشتن لە مانای وشەکان، ئاوازەکە یان ھێل و رەنگەکانی تا بلۆیەک. ئەم پەی بردنە و تێگەیشتنە ھارمۆنیمان زیاتر دەکات و زیاتر ھەست بەجوانی دەکەین لە زھندا ، ئەمە دەشێت ھەتا لە بینینا دروست بێت کەئەمەی ئەمڕۆ لەشتەکانا وێنەی جوانی یان ناشیرینی تیا دەبینین دەشێت زوتر نەمان بینیبێت . بەھەمان جۆر لە حاڵەتی جوانی گفتوگۆ (communication eastatics) یان جوانی سیاسەتدا (politics eastatics) یا ھەر جوانیەکی eastatics تر . لێرەدا کە بابەت جوانی سیاسەتە، سیاسەتیش بابەتی ڕۆژانەی ھەر تاکێکە لە ھەموو بوارو ئاستەکانی ژیاندا ھەر لە سیاسەتی باوک و دایک لەگەڵ مناڵ ئەمجار سیاسەتی تۆی تاک لەگەڵ دەوروبەرو شوێنی کارت تا ئەگاتە بواری فراوانتر لە سەر ئاستی ئابوری، کارگێری ، دامەزراوە وە دەوڵەتداری. …ھتد ، بۆیە گرنگە بزانین جوانی سیاسەت چی یە؟ مامەڵەمان چۆنە لەگەڵیدا وە رۆڵی eastatics جوانی لە سیاسەتدا چیە؟
زۆر لە شارەزایان و رەخنەگرانی بواری eastatics جوانی سیاسەت ھاوران لەسەر ئەوە ، کە لەشوێن و کاتێکی دیاری کراودا دەربرینی جوانی سیاسەت بریتیە لە جوانی سستەمێکی سیاسی، وە ێیان وایە تۆ ناتوانی
from Wllat Net http://ift.tt/1Wo7WIw
via IFTTT