
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵدەریی دۆغان، ڕێکخراوی داعش نزیک بە دوو حەوتوویە لە سی مەتری خاڵی سنووری شارۆچکەی قەرەقامیشی سەر بە عەنتەپ ئاڵای هەڵداوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، لەم ڕۆژانەی ڕابردووشدا حەوت چەکداری داعش ڕێک لەسەر سنووری ئەو شارۆچەکەیە لەبەرچاوی عەسکەری تورکیا و بە مەودای بیست مەتری بینای شارەوانیی قەرەقامیش و بنیای گومرگی ئەو شارۆچکەیە، خاڵی سفری سنووریان بەلای ڕۆژئاوای کوردستاندا مینڕێژ کردووە و لە چەند شوێنیش خەندەقیان هەڵکەندووە.
لە وێنەیەکدا کە ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، نزیکبوونەوەی چەکدارانی داعش لە سنوور و پێنج عەسکەری تورک لە پۆستێکی نیگابانیدا دەبینرێن کە بێ ئەوەی کاردانەوەیەکیان هەبێ، بە هێمنی تماشای چەکدارانی داعش دەکەن.
بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی تورکیا تا ئێستا گوێیان لەم هەواڵە ئاخنیوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1dxdU7o
via IFTTT