
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه شه‌ڕڤانێکی ئوسترالی له نێو ڕیزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، له ڕۆژئاوای کوردستان شه‌هید ده‌بێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو 27/حوزه‌یران، شه‌ڕڤانی ئوسترالی، ریس هاردینغ ناسراو به (باکۆک ڕۆژئاوا)، له‌نێو ڕیزه‌کان یه‌په‌گه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌کانی داعش له ڕۆژئاوای کوردستان شه‌هید ده‌بێت.
هاوکات ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه برینداربوونی پێنج شه‌ڕڤانی تری یه‌په‌گه ی لێده‌که‌وێته‌وه.
ریدور خه‌لیل، وته‌بیژی فه‌رمی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) له په‌یوه‌نیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنیوز هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ریس ی پشتڕاستکرده‌وه.
ریس هاردینغ، له 4/ئایاری ڕابردوو په‌یوه‌ندی کردووه به ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه و دووه‌مین شه‌ڕڤانی ئوسترالی-یه که له شه‌ڕی دژی چه‌ته‌کانی داعش له ڕۆژئاوا شه‌هید ده‌بێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1CJk1Mp
via IFTTT