زۆربه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی 25.06.2015 له تورکیاوه نێردرانه کۆبانێ و هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، به‌شێکی که‌میان نه‌بێت ئه‌وانی دیکه‌یان سوری نه‌بوون، به‌ڵکو پێکهاتبوون له تورک و خه‌ڵکی وڵاتانی قه‌فقاسیا و عه‌ره‌بی وڵاته جیاوازه‌کانی عه‌ره‌بی.
یه‌ک له‌و چه‌تانه که به‌زیندووی خۆی ڕاده‌ستی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌کات خه‌ڵکی وڵاتی میسره.
گیراوه‌که له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ڵێت خه‌ڵکی وڵاتی میسر شاری قاهیره‌م، له‌گه‌ڵ که‌تیبه‌ی مورابتوون هاتووم.
مورابتوون بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌ته‌یی به‌ناو ئیسلامی جیهادین له وڵاتانی باکوری ئه‌فریقا دروست بوون و ئامانجیان ئاواکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه و ئێستا له‌ناو داعش دان.
له گرته ڤیدیۆییه‌کدا شه‌رڤانێکی یه‌په‌گه له دیله میسریه‌که ده‌پرسێت که‌بۆچی هاتوویت، ژن و منداڵ تاوانیان چیه هاتوون بیانکوژن، به‌ڵام دیله‌که نکۆڵی ده‌کات و ده‌ڵێت من که‌سم نه‌کوشتوه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که‌له هێرشی 25.06.2015 چه‌ته‌کاندا بۆ سه‌ر داعش زیاتر له 233 هاوڵاتی شه‌هیدبوون که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
from Wllat Net http://ift.tt/1FQUsZW
via IFTTT
