ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت سێبەری كۆبوونەوەكەی 23ی حوزەیرانی پەرلەمان بەسەر رووداوەكانی داهاتووەو دەبێت و نابێت لە داهاتوودا گلەی لە هەڵوێستەكانی پارتی بكرێت.
ساسان عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی وشەی نزیك لە حزبەكەی رایدەگەیەنێت كۆبوونەوەی 23ی حوزیرانی پەرلەمانی كوردستان دەرفەتێكی باشە بۆ خوێندنەوەی هەڵوێستی لایەنەكان بەرامبەر بە پارتی.
ساسان عەونی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، سەرەرای ئەوەی هەموو كارتەكان لە دەستی پارتیدایە بەڵام پارتی ئەم هەنگاوەی بەرامبەر هیچ هێزێكی سیاسی نەناوە، بەڵكو ئەم هەنگاوە لەلایەن لایەنەكانی ترەوە گیرایەبەو نیەتێكیان نیشانی خەڵك دا كە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێت چی بەرامبەر بە پارتی دەكەن، بۆیە لە داهاتوودا نابێت گلەی لە هەڵوێستەكانی پارتی بكرێت.
ئەندامی سەركردایەتی پارتی ، ساسان عەونی لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئاشكرای دەكات، ناكرێت سێبەری كۆبوونەوەكەی 23ی حوزەیران بەسەر رووداوەكانی داهاتووەوە دیار نەبێت ، بەتایبەت ئەگەر ئەم هەڵوێستانە بەردەوام بێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1C9nSHP
via IFTTT
