
لە وتارێکیدا کە لە سایتی خەندان بڵاوكراوەتەوە ، شاڵاو کۆسرەت، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە بەشێکیدا دەڵێت:
ئه‌مڕۆ كه گه‌لی كورد ئه‌و هه‌موو قۆناغه‌ی بڕیوه، وێڕای بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕی و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه و هاووڵاتیان له قه‌یراندان پێویسته زمانی یه‌كتر قبوڵ كردن و عه‌قڵ و مه‌نتق شوێنی زمانی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بگرێته‌وه، بۆیه‌شه پێمباشه جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ویستی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵكاته‌وه لێی قه‌بوڵ نه‌كه‌ین.
لە بەشی کۆتاییشدا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە پێکەوە تەبا بن و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستاندا، ئەگەر یەکتری قبوڵ بکەن، ئەوە تەنازول نیە بەڵکو سەرکەوتنە:
داوا له به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و جه‌نابی كاك نه‌وشیروان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی جارێكی تر مه‌جال نه‌ده‌ن خه‌ڵكی نابه‌رپرس یاری به مه‌سه‌له گه‌وره‌كه بكه‌ن، كه ئه‌ویش ئاینده‌ی كوردستان و ئه‌و پاڵپشتی و پشتیوانیه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه له گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ، ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ته‌سلیم بوونی ئیراده‌ی كه‌س نیم بۆ ئه‌وی تر، به‌ڵام یه‌كتر قبوڵ كردن و سازش كردن بۆ یه‌كتر له پێناو ئاینده‌ی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه نه‌ك ته‌نازول و شكست له سیاسه‌تكردندا.
from Wllat Net http://ift.tt/1JwE8oS
via IFTTT