
هێزە ئەمنیەكانی چین دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتدا گرت، كە ڕێككەوتی بەرهەمهێنانی بەشێك لەو گۆشتە بۆ 40 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
بەرپرسانی ویلایەتی هۆنان لە چین دەستیان بە سەر 800 تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گرتوە كە لە 70 كانی سەدەی ڕابردوودا بەرهەمهێنراوە و چەند بازرگانێك بەنیازبوون لە بازاڕەكانی ئەو ویلایەتە ساغی بكەنەوە.
نرخی ئەو گۆشتە دەستبەسەرداگیراوە، بە 1 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە.
باس لەوەشكراوە، ئەو گۆشتانە لەناو چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردابوون و بۆنێكی یەكجار ناخۆش و بێزاركەریان هەبووە.
بەهۆی ئەوەی ناسینەوەی گۆشتی تازە و گۆشتی كۆن بە بەستوویی كارێكی ئاسان نییە، بازرگانەكان بە ئاسانی دەتوانن ئەو جۆرە گۆشتانە ساغ بكەنەوە.
لەماوەی ڕابردوودا لە چەند ویلایەتێكی تری چین دەست بەسەر هەزار تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوودا گیراوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1JwE74l
via IFTTT