
له‌باره‌ی له‌شكركێشیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنوره‌كانى رۆژئاواى كوردستان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ڵێت “ته‌نها سه‌رۆك كۆمارى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان شه‌ڕى ده‌وێت”.
ده‌میرتاش رایگه‌یاند “شه‌قامی توركیا شه‌ڕی ناوێت، ئه‌وه‌ی باس له شه‌ڕ ده‌كات ته‌نها سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه”.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “بڕیاردان له‌شه‌ڕ له‌و كاته‌ی حكومه‌تى توركیا پێكنه‌هاتووه‌و په‌رله‌مان سه‌رۆكی هه‌ڵنه‌بژاردوه، په‌یامێكی مه‌ترسیداره”.
پێشتریش سه‌رۆكی پارتی گه‌لى كۆماری توركیا “جه‌هه‌په” كه‌مال كلچدار ئۆغلۆ به رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركیای راگه‌یاندبوو “هۆشداریده‌ده‌مه ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌مان، توركیا دووچاری سه‌ركێشی مه‌كه‌ن و به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره گیرۆده‌ی مه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت و ته‌نها هاوڵاتیانى هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵات باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن”.
ناوبراو هه‌ر سه‌باره‌ت به بڕیارى جوڵاندنى هێز بۆ سه‌ر سنوره‌كانى رۆژئاواى كوردستان، ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو “توركیا باجی هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌دات”.
from Wllat Net http://ift.tt/1JwE74h
via IFTTT