
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پەیەدە، تەئكید دەكاتەوە: گرەنتی دەدەنە توركیا سیستمی ڕۆژائاوای كوردستان زیان بەتوركیا ناگەیەنێت، لەهەمان كاتدا جەختیشی كردەوە ئەگەر سوپای توركیا بچێتە ناو خاكی ڕۆژئاوا، چۆن لەبەرامبەر داعش شەڕ دەكەن، بەهەمان شێوەش ڕووبەڕووی ئەوانیش دەبنەوە.
ساڵح موسلیم، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، وتی: ئەوان گرەنتی دەدەنە توركیا سیستمی ڕۆژائاوای كوردستان زیان بە توركیا ناگەیەنێت.
وتیشی: وڵاتانی ئەوروپا پێیان ڕاگەیاندوون سنووری ڕۆژئاوای كوردستان سنووری كوردەكانە و توركیاش بەتەنیا ناتوانێت بچێتە ناو خاكی سوریاوە.
موسلیم، باسی لەوەشكرد: داوای لەوڵاتانی ئەوروپا كردووە یارمەتی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ بدەن تاوەكو جارێكی تر ژیان بۆ ئەو شارە بگەڕێتەوە.
جێی باسە، ڕۆژی چوارشەممە1/7/2015، كۆنفرانسی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ لەپەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆكسلی پایتەختی بەلجیكا دەستی بە كارەكانی كرد.
from Wllat Net http://ift.tt/1R4ckwe
via IFTTT