
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی موسڵ ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی داوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی كراون، ڕاشیگه‌یاندووه، وه‌ڵامی زۆر هه‌ستیاری تێدایه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی موسڵ به‌ڕوداوی وتووه:”سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی داوه‌ته‌وه كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی موسڵ ئاراسته‌ی كردبوون”.
پێشتر دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ بدرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی كراون، لیژنه‌كه جارێكی دیكه‌و به‌نوسراوێكی دیكه، چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاشكراشیكردووه، سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و زۆر پرسی هه‌ستیاریشی تێدا باسكراوه، كه په‌یوه‌ستن به‌هۆكاره‌كانی كه‌وتنی موسڵ.
له‌ڕوداوی كه‌وتنی موسڵدا، جگه له‌به‌رپرسه سه‌ربازی‌و ئه‌منیه‌كان، چه‌ندین به‌رپرسی باڵاش گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه له‌كه‌وتنی موسڵدا ده‌ستیان هه‌بووه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌كه‌وتنی موسڵیش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ (50) به‌رپرسدا ده‌كات‌و پرسیاریش ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له(نوری مالیكی) فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق‌و (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق‌و (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه.
from Wllat Net http://ift.tt/1KqYn62
via IFTTT