نوێترین

recent

08/07/2015

گۆڕان و یەكێتی چیان بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

necirunewshirwan

 

سەرەتای ئەم هەفتەیە، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی ڕازی كردنی یەكێتی و گۆڕان سەردانی سلێمانیان كرد ، بە گوێرەی زانیارییەكان، هیچ كام لە یەكێتی و گۆڕان، دڵنیاییان نەداوەتە پارتی بۆ ڕازی بوونیان لە سەر مانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستەكەی.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا هەفتەنامەی ئاوێنە، لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە، نەوشیروان مستەفا بە نێچیرڤان بارزانی وتووە: “ئێمە تەنها لە سەر خاڵەكانی ئەو پڕۆژە یاسایەی داومانە بە پەرلەمان گفتوگۆ دەكەین، دەمانەوێت سەرۆكی هەرێم پۆستێكی تەشریفاتی هەبێت و سیستمی حوكم پەرلەمانی دیموكراتی بێت”.

لە بارەی بەشداریان لە حكومەتی بنكە فراواندا، نەوشیروان مستەفا بە وەفدەكەی پارتی وتووە: “دەبێت مەمنونمان بن، كە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە حكومەتێكی شكستخواردووی مایە پوچدا كردووە، دوو وەزارەتی پڕ كێشەمان وەرگرتووە، ئەگەر دەڵێن فەرموون ئەوەشمان ناوێت لێمان وەربگرنەوە”.

لە كۆبوونەوەكەی پارتی و یەكێتی-شدا بەرهەم ساڵح بە نێچیرڤان بارزانی وتوە: “خۆت راِزیت لەم حكومەتە؟ پشكی شێر بەر پارتی كەوتووە، بۆیە بە قەدەر ئەوەش پارتی ڕەخنەی بەردەكەوێت”، هەروەها بەرهەم ساڵح ئەوەشی وتووە: “خەڵك نیگەرانە و ئەم وەزعە ئابوورییە قبوڵ ناكات، ئینجا كێشەی سەرۆكایەتیشی بێتە سەر ئەوەندەی تر نیگەران دەبێت”.

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی بە یەكێتی ڕاگەیاندووە: “ئێمە نێگەرانین لە ئێوە، چونكە لە 23 حوزەیراندا پشتی گۆڕان-تان گرت”.

دواتر بەرهەم ساڵح وتویەتی: “ئێمە مرونەتمان هەیە، بەڵام جارێكی تر جەماوەری یەكێتی ئەوە قبوڵ ناكات 30 حوزەیران دووبارە ببێتەوە”.



from Wllat Net http://ift.tt/1NMvm4j
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085