جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تایبه‌ت به تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هاورێكانت پیشان ده‌دات له كاتێكدا لای خۆیان تۆیان سڕیبێته‌وه یان خۆیان ون كردبێت به مانایه‌كی دیكه هۆكاری دیارنه‌مانی هه‌ر هاوڕێیه‌كت بۆ دیاری ده‌كات.
پاش دابه‌زاندنی جێبه‌جێكردنه‌كه ئیتر به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه هه‌موو زانیارییه‌ك له باره‌ی ژماره‌ی هاوررێكانت كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌و جێبه‌جێكردنه زانیاری پێش دابه‌زاندنی و ئیشپێكردنی نادات، ته‌نها له‌وكاته‌وه‌ی كاری پێده‌كه‌یت ده‌توانێت زانیاریت پێبدات.
پێشتر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه له پێگه‌ی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رده‌ستكرابوو به‌ڵام پاش گۆڕانی به‌شێك له سیاسه‌تی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له كاریان خست.
ئێستا ده‌توانرێت ئه‌و جێبه‌جێكردنه له بازاری پله‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندرۆید و ئه‌پستۆری تایبه‌ت به IOS به‌ده‌ستبێنیت، هه‌روه‌ها ده‌توانی له براوسه‌ره‌كانی “كرۆم و فایه‌رفۆكس و ئۆپراش” دایبه‌زێنیت و كاری پێبكه‌یت.
from Wllat Net http://ift.tt/1glyyZW
via IFTTT
