نوێترین

recent

05/07/2015

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و حکومەتی ھەرێم دوو ملیار دۆلاریان دۆڕاند

samanasrwshtiakan

 

دوای دروستبوونی کێشە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێم کۆمپانیایەکی ئیماراتی، دواجار دادگا بەسودی کۆمپانیا ئیماراتیەکە بڕیارێکی دەرکردو تێیدا بڕی دوو ملیار دۆلار سزای ھەرێمی کوردستانیدا.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ دادگا دوایین بڕیاریداوە لەبارەی سکاڵاکەی دانەغاز دژ بەوەزارەتی سامانەسروشتیەکان.
لەھەواڵەکەدا ھاتووە، بڕیارەکە لەقازانجی کۆمپانیاکە شکاوەتەوەو حکومەتی ھەرێم ناچارکراوە بڕی دوو ملیار دۆلار بدات بەکۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی، ھەروەک جەخت لەوەشکراوەتەوە، “ئەو دوو ملیار دۆلارە تەنھا قەرەبووی گازی شلە، ئەوە جگەلەوەی کە بەشێکی دیکەی سکاڵاکە لەسەر ڕاگرتنی چالاکییەکانی کۆمپانیاکەیە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، کە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو ئەنجامیداوە”.
لەزانیاریەکانی ناو ئەو ھەواڵەدا باس لەوەشکراوە، لەمانگی ئەیلولدا دانیشتنێکی دیکەی دادگاو لەسەرەتای ساڵی داھاتووش دانیشتنێکی دیکە لەسەر ھەمان دۆسیە بەڕێوەدەچێت.
کۆمپانیای دانەغاز کۆمپانیایەکی ئیماراتییە لەساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوەو لەبواری دۆزینەوەو پاڵاوتن و دەرھێنانی گازی سروشتی و بەبازاڕکردنی کاردەکات، ھەروەھا خاوەنی چەندین نوسینگەیە لە(کوردستان، عێراق و میسر).

 
 


from Wllat Net http://ift.tt/1NJsVji
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085