وەفدی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی حزبی سۆسیالیستی كوردستانیان كردو پرسی سەرۆكایەتی هەرێمیان تاوتوێ كرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتووە پارتی پرۆژەكەی خستووەتە بەردەم حزبی سۆسیالیست بۆ مانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستەكەی بۆ چوار ساڵی داهاتووو سیستەمی سیاسیش بكرێتە پەرلەمانی.
بەپێی زانیایەكانیە دەستكەوتووەكان حزبی سۆسیالیست هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ پرۆژەكەی پارتی نەبووەو رەزامەندبوون لەسەری، جەختیشیان لەسەر مانەوەی بارزانی لەم كاتەی ئێستادا كردوەتەوەو بە پێویستیان زانیوە.
هەروەها وەفدەكەی پارتی كۆتایی بە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سۆسیالیست هێناو سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیان كردو بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو لەگەڵ لایەنەكانی تریشدا كۆ ببنەوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1Cj0s2Z
via IFTTT
