په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی بڕیاری له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت: “فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان له‌نێوان جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵده‌بژێرین”.
گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی گوایه به پێشنیاره‌كانی پارتی رازی بووه بۆ باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند: “مه‌كته‌بی سیاسی هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پارتی له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه، چونكه فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فراكسیۆن بڕیار نه‌ده‌ن”.
وتیشی: “فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی هاوڕان و هیچ ناكۆكیه‌كیان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نییه و رێككه‌وتوون”.
ئه‌و په‌رله‌متاره‌ی یه‌كێتی ته‌ئكیدی كرده‌وه: “ئێمه رێككه‌وتووین، ئه‌گه‌ر بێت و مه‌كته‌بی سیاسیش پێچه‌وانه‌ی ئێمه بڕیاربدات، ئه‌وا له نێوان مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئێمه جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌مان هه‌ڵده‌بژێرین”.
from Wllat Net http://ift.tt/1H1ksU1
via IFTTT
