سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌ره‌كانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌وه رایگه‌یاند، له ئێستادا شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له گوندی مره‌و ته‌للوه‌ردو مریه‌م به‌گ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئەوەشی راگەیاند كە : “له ئێواره‌وه‌ی دوێنێوه (5ی ته‌مموزی 2015)، تا ئه‌م ساته له گونده‌كانی ته‌للوه‌ردو مره‌و مریه‌م به‌گ شه‌ڕو پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وامه”.
وتیشی: “تا ئێستا زره‌رو زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌زانراوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ده‌نه‌وه”.
from Wllat Net http://ift.tt/1H8Gnek
via IFTTT
