جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، ئاشكرای كرد رۆژی 5ی7هاوڵاتیەكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردووە و پێی ڕاگەیاندون زانیاری هەیە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا 47 منداڵی هەڵەبجەیی بەسەر خێزانە ئێرانیەكانی پارێزگای كرماشان دابەشكراون.
ئاراس عابید جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەوبارەیەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندوە: ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردوە و پێی ڕاگەیاندوین كە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە فەرمانگەی بێ سەرپەرشتانی شاری سنە لەگەڵ هاوڕێیەكیدا كاری كردووە، هاوڕێكەی پێی ڕاگەیاندووە كە 47 منداڵی هەڵەبجەیی براونەتە خانەی بێ سەرپەرشتانی پارێزگای كرماشان، دواتر دابەشكراون بەسەر خێزانە ئێرانیەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بە هاوڵاتیەیان ڕاگەیاندوە، بۆچی دوای تێپەڕبونی 27 ساڵ بەسەر ونبونی ئەو منداڵانەدا لەئێستادا ئەو زانیاریانە ئاشكرادەكات، لەوەڵامدا وتویەتی بۆ ئەوە هاتوە هاوكاری كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بكات، لە دۆزینەوەی ئەو منداڵانەی كە لە كرماشان دابەشكراون هاوكات لەگەڵ بەهاوڕێیەتی قایمقامی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو هاوڵاتیەدا كۆبونەتەوە گفتوگۆی زیاترن كردوە.
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، نیگەرانی خۆشی نەشاردەوە لەوەی كە لەدوای 27 ساڵ بەسەر ونبونی ئەو منداڵانەدا، لەئێستادا دەنگۆی دۆزینەوەیان بڵاودەكرێتەوە، هاوكات بڕیاریشە سبەینێ پارێزگاری كرماشان و شاندێكی هاوڕێی سەردانی هەڵەبجە بكەن، بۆیە ئەو پرسەیان لەگەڵدا تاوتوێ دەكەن.
from Wllat Net http://ift.tt/1LRoPaN
via IFTTT
