وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی ده‌ستپێكردوه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاشكرابكات كه بندیوارن‌و ده‌ڵێت “زیاد له‌هه‌زار كه‌س فه‌سڵكراون”.
له‌مانشێتی ئه‌مڕۆی ژماره 486ی هه‌فته‌نامه‌ى ئاوێنه‌دا راپۆرتێك له‌باره‌ى موچه‌خۆرانی بندیواره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندوه چه‌ندین گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی ئاشكراكردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه تایبه‌ت به‌ئاوێنه وتی “جگه له‌موچه‌خۆری بندیوار، هاوكات وه‌زاره‌ت رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌شدا كردوه كه زیاد له‌موچه‌یه‌كیان هه‌بوه‌و له‌و میانه‌یه‌دا زیاد له‌هه‌زار كه‌س فه‌سڵكراون، به‌جۆرێك كه‌سی وای تێدابوه پێنج موچه‌ی هه‌بوه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات “جگه له‌بڕینی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاد له‌موچه‌یه‌كیان هه‌یه، هاوكات سه‌دان فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی بندیوار گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌و ناچار به‌ده‌وامكردن كراون، به‌وهۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی زیاتر له10 هه‌زار موچه‌خۆر كه‌می كردوه‌و له‌ئێستادا زیاتر له‌یه‌ك ملیار دینار، بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
له‌هه‌واله‌كه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا هاتوه “وه‌زاره‌تی دارایی ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردن‌و دابه‌شكردنی موچه له‌ڕێی سیستمی بانكییه‌وه، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات كه زیاد له‌موچه‌یه‌كیان هه‌یه یاخود فه‌رمانبه‌ری بندیوارن”.
from Wllat Net http://ift.tt/1fk4DBi
via IFTTT
