نوێترین

recent

07/07/2015

دەنگۆى خنکانى ژمارەیەک گەنجی کورد لە کەنارەکانى ئیتاڵیا بڵاو دەبێتەوە

xnkan

 

كه‌شتییه‌ك کە ژمارەیەک کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرتوە لە كه‌ناراوه‌كانی‌ ئیتاڵیا ژێرئاو ده‌كه‌وێت و دەنگۆى ئەوەش هەیە کە (12) لەو كۆچبه‌رانەی‌ لە روداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و خنکاون گەنجى هه‌رێمی‌ كوردستانن.

رۆژ عه‌زیز كه‌ریم، به‌رپرسی‌ یه‌كێتی‌ ئاواره‌ عێراقییه‌كان له‌ توركیا، دەڵێت:”كه‌شتییه‌ك كه‌ كۆچبه‌ری‌ تێدا بوه‌ لە کەناراوەکانى ئیتاڵیا، ژێرئاو كه‌وتوه‌ و هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئەو وڵاتە توانیویانه‌ ژماره‌یه‌كیان رزگار بكه‌ن، به‌ڵام هەندێکیان خنكاون كه‌ (12)یان كورد بون و خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن”.

ئەوەشتى وتوە کە ئه‌و كه‌شتیه‌، له‌ یۆنانه‌وه‌ کەوتوەتەڕێ بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام پێش گەیشتنى بە شوێنى دیاریکرا و ژێرئاو كه‌وتوه‌.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لەماوەى رابردودا سەدان هاوڵاتى لە چەند روداوێکى هاوشێوەدا لەو کەناراوانە گیانیان لەدەستدا، ئێستاش بەشێک لە گەنجانى هەرێمى کوردستان وەک دەربڕینى ناڕەزایى لە سیستمى بەڕێوەبردن و ئەو ناعەدالەتیەى چەند ساڵى رابردو لەگەڵ کەڵەکەبونى قەیرانەکان دوبارە دەستیان بە کۆچ کردوەتەوە و وڵات جێدەهێڵن بەشێوەیەک کە سه‌رچاوه‌كان له‌ توركیاوە ئاشكرای ده‌كه‌ن، هه‌زاران هاوڵاتی‌ عێراقی‌ له‌و وڵاتەن و هەوڵى کۆچکردن دەدەن بەرێى نایاسایى، بەڵام چاودێران ئەو کۆچکردنە بە بڕیارێکى راست لەقەڵەم نادەن ئەوە جگە لەوەى جەخت لە مەترسیدارى ئەو رێگایانە دەکەنەوە کە ئەو گەنجانە دەیگرنە بەر.



from Wllat Net http://ift.tt/1IFTG8t
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085