نوێترین

recent

07/07/2015

پەرلەمانتارێک بۆ بارزانی: ناعەدالەتییەکی گەورەت کردووە

bapala

 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایدەکات سەرۆکی ھەرێم بە بڕیارێکی تایبەتی، ژمارەیەکی دیکەی تاوانبارانی لە زیندانەکانی ھەرێم ئازادکردووە، دەشڵێت: ئەمە ناعەدالەتییەکی گەورەی تێدایە.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێم کردووەو تێیدا گلەیی لێدەکات بەھۆی دەرکردنی بڕیارێکی تایبەت بە ئازادکردنی ژمارەیەک تاوانبار لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستاندا.
لەنامەکەیدا بۆ بازرانی، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان نوسیویەتی:” بە بڕیاری تایبەتی جەنابتان، ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیکەی تاوانباران کە لە زیندانەکانی کوردستان بوون ئازادکران، زۆرینەی ئەمانەش لە ھێزەکانی ناوخۆن.
عەلی حەمەساڵح لەنامەکەیدا کە ئەمڕۆ ٧ / ٧، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: ئەمە ناعەدالەتییەکی گەورەی تێدایە، چونکە زۆرێک لەمانە تاوانی زۆر گەورەتریان کردووە بە بەراورد بە خەڵکانێکی دیکە، کە ماوەیەکی زۆر زیاترە لە زیندانەکاندان و ئێستاش ماونەتەوە.
دەرکردنی ئەو بڕیارەی بازرانی، لەکاتێکدایە، بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ھیچ یاسایەک بۆ لێبوردنی تایبەت نییە.
پێشتریش سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، بڵاویکردبووەوە کە لەماوەی رابردوودا، بە فەرمانی سەرۆکی ھەرێم دەیان تاوانبار لە زیندانەکانی ھەرێم بە لێبوردنی تایبەت، ئازادکراون.



from Wllat Net http://ift.tt/1CkGUuM
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085