نوێترین

recent

06/07/2015

6 شەهید هەیە … داعش پروپاگەندەی دەستگیركردنی پێشمەرگەیەك دەكات

 

كەمێك لەمەوبەر پێگەكانی نزیك لە ڕێكخراوی داعش دەستگیركردنی پێشمەرگەیەكیان لە شەڕەكانی ئەمشەوی كەركوك ڕاگەیاند.

لە یەكێك لە وێنەكاندا چەكدارێكی داعش لە پشت پێشمەرگەیەكی بریندارەوە وەستاوە بە وتەی ئەوان دەستگیركراوە.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە لە میانەی هێرشی ئەمشەوی داعش دا بۆ سەر كەركوك دەیان چەكداریان كوژران و زیانێكی زۆری ماڵی و گیانیان بەركەوتووە.

پێشتر وەستا ڕەسوڵ، بەرپرسی میحوەری باشوری هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك، لە بارەی شەرەكەی دوێنێی پێشمەرگە دژی چەكدارانی داعش ئاشكرایكرد “لە ڕووبەڕووبوونەوەكەی شەوی ڕابردوودا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و ١٩ پێشمەرگەش برینداربوون.”

وتیشی: لە شەرەكەی دوێنێ نزكەی ١٠٠ چەكداری داعش كوژراون .



from Wllat Net http://ift.tt/1KGkKWN
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085