بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندبوو، رۆژی پێنجشه‌ممه، كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌هێنرێت.
هیفا حاجی میرخان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: “رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت”.
روونیشیكرده‌وه: “ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پێگه‌یشتووه، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه ده‌كه‌ونه دوای جه‌ژن”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار مووچه‌ی مانگی نیسانیان پێنه‌درا به‌هۆی نه‌مانی پاره له بانكه‌كان.
هه‌روه‌ك بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه مووچه‌ی خانه‌نشینان و رۆژی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی مانگی نیسانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم دابه‌ش بكرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1KGkF5w
via IFTTT
